ئەم لینکە پڕ بکەنەوە تاکوو شانسی دامەزراندنی فەرمی بە دەست بهێنیت

پەیامی کورد   ...  ئەم لینکە پڕ بکەنەوە تاکوو شانسی دامەزراندنی فەرمی بە دەست بهێنیت

وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق لینکی خۆتۆمارکردنى بۆ دامەزراندن لەڕیزی پۆلیسى پاسەوانی سنووری عێراق کاراکردو له‌مڕۆوه‌ هه‌ركه‌س خوازیاره‌ ده‌توانێت فۆڕمه‌كه‌ پڕبكاته‌وه‌، پەرلەمانتارێکی كوردیش ده‌ڵێت:"نزیكەی سێ هەزارو 600 گەنجی هەرێمی كوردستان دادەمەزرێن".
كاروان یاروه‌یس په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غدا ئاشكرای كردوه‌، لەمڕۆوە تا چوارشەمە 18ی ئەم مانگە، دەرگای پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن لەپاسەوانی سنور لەقیادەی ناوچەی یەک (سلێمانی، هەولێر، دهۆک) دەکرێتەوە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ نووسیویه‌تى:"گرینگترین مەرجی وەرگرتن بریتین له‌وه‌ى ده‌بێت ته‌مه‌ن له‌(17 بۆ 35) ساڵ بێ‌ و كه‌سه‌كه‌ بڕوانامەی سەرەتایی‌ و ناوەندی بەسەرەوە هەبێ.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ سیپان شێروانی په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غدا ووتوویه‌تى:"دوای چەندین جار داواكردن لەدەسەڵاتدارانی عێراق بۆ دامەزراندنی گەنجانی ناوچە سنوورییەكانمان لەڕیزی پاسەوانی سنووری عێراق، كە ئەوان زیاتر لەهەركەسێك بەباشترین شێوە ناوچەكانیان دەپارێزن، چوونكە هەم لەناوچەكانیان شارەزان، هەمیش ئەو ناوچانە جارێك دێهاتەكانیانەو جارێكیش وڵاتیانە، دواجار وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا، نزیكەی سێ هەزارو 600 گەنجی هەرێم لەڕیزەكانیان دابمەزرێنێ".
له‌ئێستادا سێ لیوای پاسەوانی سنوور بوونیان هەیە، کە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دەپارێزن، لیوای 3ی سلێمانی، لەسنووری خانەقین ەوە بەدرێژایی نزیکەی 528 کیلۆمەتر تا سنووری قەندیل دەپارێزێت، لیوای 2ی هەولێرو لیوای 3ی دهۆکیش، پارێزگاری لەناوچە سنورییەکانی قەندیل تا سنووری سووریا دەکەن.
هاوكات کاروان خۆشناو ووتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور زانیاری لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بڵاوکردەوەو داوایكردوه‌، ئەو گەنجانەی دەیانەوێت دابمەزرێن پێویستە بە زووترین كات بەشێوەی ئۆنلاین خۆیان ناونوس بکەن، چوونکە لینکەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کارا دەبێت
سەبارەت بەپڕکردنەوەی فۆڕمەکە کاروان خۆشناو ده‌ڵێت:"دەبێت تەواوی زانیارییەکان بەزمانی عەرەبی لەفۆڕمەکەدا تۆماربکرێن، لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕم کۆدێکت بۆ دێتەوە دەبێ ئەو کۆدە لای خۆت بپارێزیت".
لێره‌وه‌و له‌م لینكه‌وه‌ ده‌توانن خۆتان تۆماربكه‌ن....


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە