ئەم نیشانانە دەڵێن ڕیخۆڵەکانت تەندرووست نین
پەیامی کورد ... ئەم نیشانانە دەڵێن ڕیخۆڵەکانت تەندرووست نین
نزیکەی 70%ی سیرۆتۆنین لە جەستەتدا لەلایەن ڕیخۆڵەکانەوە بەرهەم دێت. سیرۆتۆنین ڕاگوێزەری دەمارەی هەستکردن بە بەختەوەرییە. ڕێژەی کەمی ئەم ماددە کیمیایی یە وا دەکات هەست بە ماندوویەتی و خەمۆکی و دڵەڕاوکێ بکەیت.
هەروەها نەبوونی تەندرووستی ڕیخۆڵەکانت کاریگەری لەسەر پرۆسەکانی وەک دەردانی هەندێک هۆرمۆن و سیستەمی بەرگری لەش هەیە.
دەبێت گومان لە تەندرووستی ئەم بەشەی جەستەت بکەیت و دوای دەرکەوتنی هەریەکێک لەم نیشانانەی خوارەوە پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکەیت:
کێشەی خەوتن
زۆر حەزکردن بە شیرینی
دڵەڕاوکێ و خەمۆکی
کێشەی پێست
بۆنی ناخۆشی دەم
بەرگەنەگرتنی خۆراک
ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە