ئەم نیشانە سوورانە لە ئۆکراین بۆ چی جێگای مەترسین  ؟

پەیامی کورد    ...    ئەم نیشانە سوورانە لە ئۆکراین بۆ چی جێگای مەترسین  ؟

نیشانە سوورەکان... مەترسى بۆردوومانکردن

ماڵپەڕی "دەیلی ستار"ی بەریتانی بڵاوى کردەوە : لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئۆکراین وێنەی نیشانەیەکی خاچی سوور لەسەر بەشێک لە باڵەخانەکان دەبینرێت.
ئەمەش لە لایەن سیخوڕەکان و بەکرێگیراوان و سەربازانى ڕووسیاوە کێشراون.
دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا هۆشداری بە هاووڵاتیانیان داوە کە ئەو نیشانە سوورانە بە مەبەستى بۆردوومانە.
چەند بینا و باڵەخانەیەک کەو ئەو نیشانەیان لەسەر بووە لەلایەن فڕۆکەکانی ڕووسیاوە بۆردومان کراوە.
دەسەڵاتدارانى ئۆکراین دەڵێن ئەگەر ئەو نیشانەتان بینى، پاکى بکەنەوە و یا دوور بکەونەوە لێى.
 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە