ئەم نەخۆشیە مرۆڤ کوێر دەکات ئەگەر چارەسەر نەکرێت

پەیامی کورد  ...  ئەم نەخۆشیە مرۆڤ کوێر دەکات ئەگەر چارەسەر نەکرێت

گلوکۆما دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە دەماری بینایی چاو و ئەم نەخۆشییە بە تێپەڕبوونی کات خراپتر دەبێت، زۆرجاریش پەیوەندی بە زیادبوونی پەستانی ناو چاوەوە هەیە.

ئەگەر پێت وایە مەترسی هەوکردنی پێڵووی چاوت لەسەرە دڵنیابە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە.

گلوکۆما نەخۆشییەکی درێژخایەن و بەرەوپێش چوونی چاوە کە لە ئەنجامی تێکچوونی دەماری بینین ڕوودەدات و دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینین.

لەدەستدانی بینین لە لێوارەکانی مەیدانی بینین دەست پێدەکات و دواتر ووردە ووردە ناوەندی بینین دەگرێتەوە. کاتێک تێکچوونی دەمارەکان ڕوودەدات، چەند مانگێک بۆ ساڵانێک دەخاێنێت تا نیشانەکان دەردەکەون و کاتێک بینین لەدەستچوو، گەڕانەوەی نییە.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە