ئەم ووڵاتە پڕۆژە یاسای پاسپۆرتی ڤاکسەنی کۆرۆنای پەسەند کرد

پەیامی کورد     ...   ئەم ووڵاتە پڕۆژە یاسای پاسپۆرتی ڤاکسەنی کۆرۆنای پەسەند کرد
لە پەیامێکدا ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند : "پاش چەند ڕۆژێک لە گرژییەکانی نێوان پارتە جیاوازەکانی پەرلەمان و تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای "پاسپۆرتی ڤاکسەن"، ئەمڕۆ ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، پەرلەمانی فەڕەنسا پڕۆژەیاساکەی پەسەند کرد".
لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتووە، بەبێ ئەنجامدانی ڤاکسەن وەرگرتن، هاووڵاتییان ناتوانن بچنە شوێنە گشتییەکانی وەک: ڕێستۆرانت، کافێ، سینەما و کتێبخانەکان، هەر بەم هۆیەش، هاوڵاتییان ناچار دەبن ڤاکسەن وەربگرن.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ئۆلیڤەر ڤیرانی وەزیری تەندرووستی فەڕەنسا بووە، میدیاکانی فەڕەنسا باس لەوە دەکەن، ئۆلیڤەر ڤیران لەو بەرەیە بووە، کە پشتگیری پڕۆژەیاساکە دەکات، هەروەها هەندێک لە پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن و پارتە چەپەکان نازاڕین و گرژیی کەوتووەتە کۆبوونەوەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی پەرلەمانی ووڵاتەکە.
ئەمە لە کاتێکدا، دوێنێ چوارشەممە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ، ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، بە زمانێکی توند هێرشی کردە سەر ئەو هاوڵاتییانە و لە بەشێکی لێدوانەکانیدا ووتی: "ئەو کەسانە ناخەمە زیندان، بەزۆریش ڤاکسەن وەرناگرن؛ بەڵام ژیانیان لێ تاڵ دەکەم، ناهێڵنم بە ئاسانی بچنە کافێ، ڕێستۆرانت و هۆڵەکانی سینەما".

ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە