ئەم پیاوە بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی ئێران گیانی لە دەست دەدات
پەیامی کورد ... ئەم پیاوە بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی ئێران گیانی لە دەست دەدات
هاووڵاتییەک لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ گیانی لەدەست دا
▪️ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی مەی ٢٠٢١، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پەرویز جەباری"، تەمەن ٣١ ساڵ، کوڕی عەبدۆڵڵا و خەڵکی گوندی "مەنسوورئاوا" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، کەوتووەتە نێو ڕووباری "بنار" و خنکا.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە