ئەم کەسانە لە هەولێر شۆقە وەردەگرن

پەیامی کورد      ...   ئەم کەسانە لە هەولێر شۆقە وەردەگرن

پڕۆژەی شوقەکانی کرێنشینان لە ھەولێر کۆتایی ھاتووە و سەرۆکی کۆمەڵەی کرێشنینانیش دەڵێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا شوقەکان بەسەر فەرمانبەر و کرێنشینانی ھەولێردا دابەش دەکرێن.

گۆران عەوێنەیی، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "پڕۆژەی شوقەکانی کرێنشینان لە ھەولێر تەواو بووە و بڕیارە یەکەکان لەسەر فەرمانبەران و کرێنشینانی سنووری شاری ھەولێر دابەش بکرێن، کە پێک ھاتووە لە ٣٩٦ شوقەی نیشتەجێبوون و دەکەوێتە شارۆچکەی بنەسڵاوەی نزیک ھەولێر.''

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان ووتیشی: "پڕۆژەکە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و لەسەر ئەرکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە و تایبەتە بە چینی فەرمانبەر و کرێنشینان''.

گۆران عەوێنەیی ڕوونی کردەوە: "ژمارەی کرێنشینان لە ھەرێمی کوردستان بەدرووستی دیار نییە، چوونکە لە ھەموو وەزارەتەکان ٢٥٠ ھەزار کەس فۆڕمی وەرگرتنی زەوییان پڕ کردووەتەوە، بەڵام ئەوانەی کرێنشینن ژمارەیان زۆر کەمترە و تەنیا ئەوانەی لای ئێمە تۆمار کراون، ژمارەیان ١١ ھەزار کەسە.''


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە