ئەم کەسە ڕابەری نویی گرووپی چەکداری داعش ە
پەیامی کورد ... ئەم کەسە ڕابەری نویی گرووپی چەکداری داعش ە
بەشارە ئەلسەمیدى ناوە سەرەکییەکەیەتى کەچى داعش خۆى پێی دەڵێت: ئەبوولحەسەن هاشمى قوڕەیشى لە نێو ئەم هێزە تیرۆریستییەش بە پڕۆفیسۆر زەید بەناوبانگە. لە ساڵى ٢٠١٣ـەوە لە ناو داعشە.
پێشتریش لە نێو گرووپى تیرۆریستى ئەنسارولئیسلام بووە ، پەیوەندییەکى زۆر نزیکى لەگەڵ ڕابەرى پێشووى داعش هەبووە
هەر لەسەر داواکارى ئەویش بوو کە بووەتە ڕابەرى داعش.
پڕۆفیسۆر زەید، پێشتر سەرپەرشتى دەزگاى داد و ناوەندە تیرۆریستییەکانى داعش بووە.
ئەم خەلیفە نوێیەى داعش تەمەنى ٤٧ ساڵە و لە گەڕەکى ئەلوەحدەى شارى مووسڵ گەورە بووە.
داعشییەکان پێیان وایە کە ئەو لە نەوەى قوڕەیشییەکانە و هەموو مەرجێکى بووە ڕابەر و خەلیفەى تێدایە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە