ئەم گۆڕانکارییە بە سەر مووچەی پێشمەرگە و پلەداره‌كانی یەکەی ٧٠ دا جێبەجێ کرا
پەیامی کورد ... ئەم گۆڕانکارییە بە سەر مووچەی پێشمەرگە و پلەداره‌كانی یەکەی ٧٠ دا جێبەجێ کرا
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاردرا به خه‌رجكردن و به‌ستنی جیاوازی مووچه‌ی سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه و پله‌داره‌كانی یه‌كه‌ی ٧٠ی هاوشێوه‌ی یه‌كه‌ی ٨٠ له مانگی (كانوونی دووه‌م/١)ی ٢٠٢٢ه‌وه.
له ڕاگه‌ێندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاویكرده‌وه، له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه به‌رده‌وامه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی و باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه، دوای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زیری پێشمه‌رگه بۆ رێكخستن و یه‌كسانكردنی ته‌واوی بوودجه و مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بڕیاردرا به به خه‌رجكردن و به‌ستنی جیاوازی مووچه‌ی سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه و پله‌داره‌كانی یه‌كه‌ی ٧٠ی هاوشێوه‌ی یه‌كه‌ی ٨٠ له مانگی (كانونی دوه‌م/١)ی ٢٠٢٢.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكیش كه واژووی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ٧٠ كراوه تێیدا هاتوه، پاش ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری/ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ژمێركاری ـ به ژماره ٢-٤-٤١٢٢ له رۆژی ١٩ی (ئایار/٥)ی ٢٠٢١ بڕیاردرا به خه‌رجكردن و به‌ستنی جیاوازی مووچه‌ی سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه و پله‌دارانی یه‌كه‌ی ٧٠ هاوشێوه‌ی یه‌كه‌ی ٨٠ له مانگی یه‌كی ساڵی ٢٠٢٢ وه.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە