ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی سوید بڵاوکرایەوە و چوار کورد سەرکەوتنیان بەدەستهێنا
پەیامی کورد ... ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی سوید بڵاوکرایەوە و چوار کورد سەرکەوتنیان بەدەستهێنا
به‌پێی ئه‌نجامی بەرایی هەڵبژاردنه گشتییه‌كان و خۆجێییه‌كانی سوید، پارتی سۆسیال دیموكرات به سه‌رۆكایه‌تی ماگدالێنا ئەندێرسن سەرۆکوەزیران یه‌كه‌م بووه، هەروەها چوار کاندیدی کورد کە سیانیان خەڵکی باکووری کوردستانن سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.
له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه حه‌وت ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار ده‌نگده‌ر به‌شدارییان كرد، پرۆسه‌ی ده‌نگدان كاتژمێر ٢٠:٠٠ به‌كاتی ناوخۆی ووڵاته‌كه كۆتایی هات.
به‌پێی ئه‌و راپرسییانه‌ی كه له بنكه‌كانی ده‌نگدان ئه‌نجامدراون و ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی سوید SVT بڵاویكردوونه‌ته‌وه تائێستا پارتی سۆسیال دیموکرات زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، کە ٣٠.٦% و پارتی رەگەزپەرستەکان توانیویەتی ٢٢.٥%ی دەنگەکانی بەدەستبهێنێت.
هەروەها پارتی مۆدێرات ١٥.٨% و سەنتەر پارتی ٧.١% و پارتی کریس دیموکرات ٥.٦% و پارتی ژینگە ٤.٩% و پارتی چەپ ٨.٣% و پارتی لیبراڵ ٣.٦%ی دەنگەکانیان بەدەستھێناوە.
سەرجەم پارتە بچووکەکان توانیویانە ٢.٢%ی دەنگەکانیان بەدەستبێنن.
کورسی پارتەکان بە پێی ئەنجامە بەراییەکان بەم شێوەیەیە:
-پارتی سۆسیال دیموكرات: ١٠٧ كورسی
-پارتی دیموكراتەكانی سوید: ٧٤ کورسی
-پارتی مۆدێرات: ٦٣ کورسی
-پارتی چەپ: ٢٧ کورسی
-پارتی سەنتەر: ٢٤ كورسی
-پارتی کریستیان دیموكرات: ١٩کورسی
-پارتی سەوز: ١٩ کورسی
-پارتی لیبراڵ: ١٦کورسی
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە