ئەنجوومەنى جیهانى ڕێزگرتن لە مافى مرۆڤ سەبارەت بە دەست بە سەرکردنی نایاسایی دایک و خوشکی لە سێدارە دراوێکی بێ تاوان پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ئەنجوومەنى جیهانى ڕێزگرتن لە مافى مرۆڤ سەبارەت بە دەست بە سەرکردنی نایاسایی دایک و خوشکی لە سێدارە دراوێکی بێ تاوان پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
ئەنجوومەنى جیهانى ڕێزگرتن لە مافى مرۆڤ لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : دەست بەسەرکردنى نایاسایی دایک و خوشکى شەهید ستار بهێشتى " لە سێدارە دراوی بێ تاوان " مەحکوم دەکەین و خوازیارى ئازادى ڕەهایانین
ئەنجوومەنى جیهانى ڕێزگرتن لە مافى مرۆڤ دژى دەستبەسەرکردنى گەوهەر عێشقى و سەحەر بهێشتى، لە تویتێکدا بڵاوى کردەوە : ئێمە دەستبەسەرکردنى نایاسایی مەحکوم دەکەین و
خوازیارى ئازادى خێرا و بێ مەرجى گەوهەر عێشقى و سەحەر بهێشتى، دایک و خوشکى ستار بهێشتین، ڤێبلاگ نووسێک کە ساڵى ٢٠١٢ و ڕێک ٩ ساڵ بەر لە ئێستا لە لایەن کۆمارى ئیسلامى و لە ژێر ئەشکەنجە گیانى لەدەست دا.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە