ئەنجوومەنى وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان لەسەر چەند پرس كۆده‌بێته‌وه
پەیامی کورد ... ئەنجوومەنى وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان لەسەر چەند پرس كۆده‌بێته‌وه
ئەنجوومەنى وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا گفتوگۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها راپۆرتى وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان، سەبارەت بەجێبەجێکردنى بڕیارى پێشوى ئەنجومەنى وەزیران بۆ دابینکردنى نەوتى سپى ده‌خرێته‌ڕوو.
به‌پێی نووسراوێكی سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌كاتژمێر 11:00 بۆ 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ ئەنجوومەنى وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان له هۆڵی سه‌عد عه‌بدۆڵڵا كۆده‌بێته‌وه، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌م دا دەرئەنجامى شاندى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى مه‌سروور بارزانی بۆ بەغدا لە رۆژى 11ی 1ی 2023 و کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکایەتییە فیدڕاڵییەکان و کۆبوونەوەى وەزارى نێوان شاندى دانووستانکارى هاوبەش سەبارەت بە دۆسییەکانى دارایى و بوودجە و نەوت.
له ته‌وه‌ری دووهەم یشدا راپۆرتى وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان، سەبارەت بەجێبەجێ کردنى بڕیارى پێشووى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ دابینکردنى نەوتى سپى و دوابەرەوپێشچوونى رێککەوتنى نێوان وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتى نەوت، لەرۆژى 11ی 1ی 2023 سەبارەت بەجێبەجێ کردنى رێککەوتنى ناردنى بەشە نەوتى سپى هەرێم.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، ته‌وه‌ری سێیه‌میش تایبه‌ته به خستنه‌ڕووی راپۆرتى رێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەکانى جێبەجێکردنى پلانى هەرێمى کوردستان بۆ مافەکانى مرۆڤ (2021 بۆ 2025)، كه له لەلایەن ئەنجوومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەى رۆژى (15/9/2021) په‌سه‌ندكرا.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە