ئەنجوومەنی ئاسایشى نیشتیمانی عێراق ڕاگەێندراوێکی تووند بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ئەنجوومەنی ئاسایشى نیشتیمانی عێراق ڕاگەێندراوێکی تووند بڵاو دەکاتەوە .
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو هێرشە تیرۆرستییە ترسنۆکانەی شەوی ڕابردوو ماڵی کازمی کردە ئامانج، بە ئامانجگرتنێکی مەترسیدارە بۆسەر دەوڵەتی عێراق لەسەر دەستی گرووپە چەکدارە تاوانکارەکان."
لە ڕاگەێندراوێکدا ئەنجوومەنی ئاسایشى عێراق دەڵێت، گرووپە تاوانکارییەکان دان بەخۆداگرتن و کاری پیشەیی باڵای هێزە ئەمنی و سەربازییەکانیان بە لاوازی خوێندووەتەوە بۆیە دەستدرێژییان کردووەتە سەر دەوڵەت و ڕەمزەکانی.
ئاماژەى بەوەشکردوە، هێزە ئەمنییەکان بە ئەرکی نیشتمانی خۆیان هەڵدەستن بە شوێنکەوتنی دەستدرێژی کاران و بردنیان بۆ بەردەم دادگا، وەک ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا دژی تیرۆر کردیان و سەرکەوتن.
ڕاگەێندراوی ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە دەزگا ئەمنییەکان بە چڕی کار دەکەن بۆ ئاشکراکردنی لایەنە تێوەگلاو لەو کردە تیرۆریستییە و دەستگیرکردنی بکەرانی و بردنیان بۆ دادگا."
ئەوەشى خستەڕوو، ئەوەی گومانی وابێت دەستی هێزەکانمان نایگاتێ، ئەوە وڕێنە دەکات، هیچ شتێک لە یاسا گەورەتر نییە، هیچ لە عێراق گەورەتر نییە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە