ئەنجوومەنی قەڵەمی ئەمریکا" لەبەرامبەر پێشێلکردنی مافی نووسەرانی ئێرانی سکاڵا تۆمار دەکات
پەیامی کورد ... ئەنجوومەنی قەڵەمی ئەمریکا" لەبەرامبەر پێشێلکردنی مافی نووسەرانی ئێرانی سکاڵا تۆمار دەکات
"ئەنجوومەنی قەڵەمی ئەمریکا" لەبەرامبەر پێشێلکردنی مافی نووسەران لە ئێراندا لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سکاڵای تۆمار کرد.
"ئەنجوومەنی قەڵەمی ئەمریکا" و "ناوەندی مافی مرۆڤی "ڕائۆل والنبێرگ" لەهەمبەر ئازار و ئەزیەتی ئەندامانی ناوەندی نووسەرانی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کە وەکوو داکۆکیکاری نووسەران چاوی لێدەکرێ، سکاڵای تۆمار کرد.
ئەو سکاڵایە لەسەر دەستبەسەرکرانی کۆمەڵێک لە ئەندامانی ناوەندی نووسەرانی ئێران ڕادەستی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە و داوا کراوە ئەو کەسانە بێ مەرج ئازاد بکرێن.
"ئەنجوومەنی قەڵەمی ئەمریکا" ناسراو بە "پێن" و "ناوەندی مافی مرۆڤی "ڕائۆل والنبێرگ" لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر دۆخی تەندرووستی ئەو کەسانەی لە زینداندان بێ هەڵوێست نەبێت.
تۆمەتی ئەو ئەندامانەی "ناوەندی نووسەرانی ئێران" دژایەتی لەگەڵ "سانسۆری دەوڵەتی" و داکۆکی لە "ناوەندی نووسەرانی ئێران " بووە.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە