ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، فەرمانبەران لەسەرجەم دام و دەزگاکان ئەرکەکانیان لەماوەی 10 خولەکدا کۆتایی دێت و بەرهەمێکی ئەوتۆیان نیە
پەیامی کورد ... ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، فەرمانبەران لەسەرجەم دام و دەزگاکان ئەرکەکانیان لەماوەی 10 خولەکدا کۆتایی دێت و بەرهەمێکی ئەوتۆیان نیە
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، فەرمانبەران لەسەرجەم دام و دەزگاکان ئەرکەکانیان لەماوەی 10 خولەکدا کۆتایی دێت و بەرهەمێکی ئەوتۆیان نیە، بۆیە پێویستە حکوومەت بەرنامەیەک دابڕێژێت و وەزارەتەکان لە بەکاربەرەوە بۆ وبەرهەمهێنەر بگۆڕێت.
جەمال کۆچەر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەرهەمی فەرمانبەران لە 10 خولەک تێناپەڕێت لە سەرجەم دام و دەزگاکانی دەوڵەتدا، بۆیە تەنانەت یەکخستنی وەزارەتەکانیش کێشەی فەرمانبەران چارەسەر ناکات چوونکە ئەرکی فەرمانبەران نەکراوەتە بنەمایەکی سەرەکی.
ئەو پەرلەمانتارە داوا لە موحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، وەزیرانی کابینەکەی بەرنامەیەک دابڕێژن بۆ گۆڕینی وەزارەتەکان لە بەکاربردنەوە بۆ بەرهەمهێنان، تاوەکوو چیتر بوودجە وەرنەگرن بۆ پرۆژەکان و وەزیرەکانیش موڵک و ماڵی پێبکڕن.
دەشڵێت، "پێویستە سەرۆک وەزیران وەبەرهێنانی راستەقینە لە بوودجەی ئەمساڵدا بکات بۆئەوەی بوودجەیەکی ڕاستەقینەی گەشەپێدان بێت، وەزارەتەکانیش لە بەکاربەرییەوە بگۆڕین بۆ بەرهەمهێنان، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی کار و بەرهەمی فەرمانبەران، چوونکە ئێستا ئیفلیجیەکی زۆر لەناو کەرتی وەزیفیدا دروست بووە".
ئاشکراشی کردووە، "چارەسەری زۆر هەیە، لەوانە هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت، یان چوون بەرەو حکوومەتێکی کەرتی تایبەت، واتە وەزارەت بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیە سەرەکیەکە دەمێنێتەوە و هەندێک لە ئەرکەکانی بەکەرتی تایبەت بدرێت".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە