ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێم ئەمڕۆ لە سەر ئەم پرسانە کۆدەبێتەوەو گفتووگۆیان لە سەر دەکەن

پەیامی کورد   ...   ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێم ئەمڕۆ لە سەر ئەم پرسانە کۆدەبێتەوەو گفتووگۆیان لە سەر دەکەن

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت، ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

- خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ سەبارەت بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالی تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.

- خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابوری ژمارە (٥) لە ڕۆژی ٥ی ئاداری ٢٠٢٢ تایبەت بە پەسەندکردنی ڕاپۆرتی لیژنەی پێداچوونەوەی ڕسوومات.

- خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەبارەت بە لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکڕانیا لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان و گەنم.

- بابەتی دەستی کاری بیانی لە هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی جێگرتنەوەیان بە دەستی کاری خۆماڵی.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە