ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە کارمەندانی گرێبەستی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دوو بڕیاری گرینگ دەردەکات

پەیامی کورد      ...   ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە کارمەندانی گرێبەستی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دوو بڕیاری گرینگ دەردەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە کارمەندانی گرێبەستی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دوو بڕیاری پەسەندکرد، ئەوانیش بریتین لە دامەزراندنی کارمەندانی گرێبەست بەفەرمانبەری هەمیشەیی و گۆڕینی ئەو کارمەندانەی بەشێوەی کاتی دەوام دەکەن بۆ کارمەندی گرێبەست.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەدواین بڕیاریدا کە ١٧ی ئاب دەریکردوە باسی لەوەشکردوە،  ھەر کارمەندێکی گرێبەستی کاتی کۆموسیۆن ئەگەر لە پێنج ساڵ زیاتر خزمەتی ھەبێت لەگەڵ کۆمیسیۆندا، دەکرێتە کارمەندی ھەمیشەیی.

ئەوەش هاتوە،  ئەو کارمەندانەی بەشێوەی کاتی دەوام دەکەن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکرێن بە کارمەندی گرێبەست.

ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە ١٠ی (تشرینی یەکەم/١٠)ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کە بەپێی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ٣٥٢٣ کەس خۆیان کاندید کردوە، لەو ژمارەیەش ٩٣٦ ژن کاندیدن و رێژەی ٢٥%یان لە هەڵبژاردنەکە سەردەکەون.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە