ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەبارەت بە پڕۆژە بوودجەی ٢٠٢١ ئەنجامدەدات
پەیامی کورد ... ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەبارەت بە پڕۆژە بوودجەی ٢٠٢١ ئەنجامدەدات
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە بە سەرۆکایەتی موستەفا کازمی کۆبونەوەی نائاسایی لەبارەی پڕۆژە یاسای بوودجەی ٢٠٢١ ئەنجامدەدات.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی موستەفا کازمی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامدەدات و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش پرسی پڕۆژە یاسای بوودجەی ٢٠٢١ە.
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق هەڵوێستی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار ئاشکرا کرد و رایگەیاند، ئەو هەنگاوە سوودی بۆ ئێستای عێراق هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، جێگیرکردنی یەک دۆلاری عێراقی بەرامبەر هەزار و ٤٥٠ دینار بۆ میزانییەی ٢٠٢١ هەنگاوێکی ناچارییە و بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی قەیرانی دارایی.
وەزیری دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو رێژەیەی پێشووی عێراق کە دانرابوو رەنگانەوەی پێویستییەکانی ئەم قۆناغە نییە و پێویستمان بەڕێژەیەکی نوێ هەیە کە ووڵامدەرەوەی دۆخەکە بێت.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە