ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی کوردستان كۆده‌بێته‌وه
پەیامی کورد ... ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی کوردستان كۆده‌بێته‌وه
ووته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات، "ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران چەند بابەتێک تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە تاووتوێ دەکات".
جووتیار عادل ووته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێم ئاشكرای كردووه، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دا، "خستنەڕووی چەند بابەتێکی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە، لە پێناو پێش خستنی زیاتری ئاستی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتووانی پارێزگاکە، یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت".
ئه‌وه‌شى باس كردووه، "هەروەها گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی هەنووکەیی تایبەت بەدۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق‌و ناوچەکەش دەکرێن".
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە