ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێکی گرینگ سەبارەت بە مووڵەتی خوێندن بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێکی گرینگ سەبارەت بە مووڵەتی خوێندن بڵاو دەکاتەوە .
ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەدا دوا ڕەشنووسی پڕۆژەی پێدانی مووڵەتی خوێندنی لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە و پێشنیارکردنی چەند تێبینی و هەموارکردنێک، پڕۆژەکە پەسەند کرا.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، پیرۆزبایی لە کوردستانییان کرد بە بۆنەی ڕۆژی جلی نەتەوەیی کە چەند ساڵێکە هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی ١٠ی ئادار، بە ڕێورەسمی جیاواز، ڕێز لە جلی نەتەوەیی خۆیان دەگرن.
سەرۆک وەزیران، ئاماژەی بە سەردانی قەداسەتی پاپا کرد و بە سەردانێکی گرینگ و مێژوویی ناوبرد و ووتی، "ئەم سەردانە دووپاتیکردەوە کە هەرێمی کوردستان، مەڵبەندێکی گرینگی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەیە لە ناوچەکەدا"، دەستخۆشیشی لە ڕێکخەران و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی هێزە ئەمنییەکان کرد، بۆ سەرخستنی سەردانەکە کە سەرکەوتوانە لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوەچوو.
لەراگەێندراوەکەدا هاتوە، هەریەک لە پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕاپۆرتێکیان دەربارەی سەردانی قەداسەتی پاپا و گرینگی سەردانەکە و دەرئەنجامەکانی بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دوا ڕەشنووسی پڕۆژەی پێدانی مووڵەتی خوێندنی لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە و پێشنیارکردنی چەند تێبینی و هەموارکردنێک، پڕۆژەکە پەسەند کرا.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە