ئەنجوومەنی وەزیران لەو نزیکانه بڕیار سەبارەت بە نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێریهوه دهدات
پەیامی کورد ... ئەنجوومەنی وەزیران لەو نزیکانه بڕیار سەبارەت بە نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێریهوه دهدات
بەڕێوبەری بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ووتی، پڕۆژەی ڕوناکی لە ھەرێمی کوردستان بەپێی خشتەی دیاریکراو بەڕێوەدەچێت، ئێستا نرخێکمان دیاری کردووە لەو نرخەی ئێستا ھاووڵاتییان مانگانە دەیدەنە کارەبای مۆلیدە و گشتی کەمترە، بە جۆرێک لەگەڵ خەڵکی کەم درامەت بگونجێت و لە بەرژەوەندی ئەوان دایە و کارەبای بەردەوامیشیان دەبێت."
فارس میرخان، بەڕێوبەری بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تایبهت ڕایگەیاند، "پڕۆژەی ڕوناکی کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی فراوانتر دەستی پێکردووە، و ئێستا لە ھەولێر بەردەوامە و لە سلێمانی و دھۆکیش دەستی پێکردووە، پڕۆژەکە بە قۆناغ جێبەجێ دەکرێت، ئێستا بەپێی پلانی دانراو، وەکوو خۆی جێبەجێ دەکرێت، بۆیە ئەوەی ھەولێر ھەر جارە و لە ناوچەیەک دەست پێدەکات تاوەکو تەواو دەبێت.
لە دھۆکیش ماوەی سێ ھەفتەیە دەستی پێکردووە و بەردەوام کاری تێدا دەکرێت، لە سلێمانیش بە ھەمان شێوە دەستی پێکردووە و زۆر ھاوکارن بۆ ئەوەی پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت، بۆیە پڕۆژەکە زۆر باش بەڕێوە دەچێت."
فارس میرخان گوتیشی، "بۆ نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێریش ئێمە لە ئەنجوومەنی وەزارەت نرخێکمان پێشنیاز کردووە و پەسەندمان کردووە، بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزکراوەتەوە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و ببێتە نرخی فەرمی، چوونکە ئەوەی ئێستا ئەزموونییە و فەرمی نییە، نرخی ئێستا دیاری کراوە حیسابی خەڵکی کەم درامەت کراوە و لەگەڵ داھاتی ئەوان گونجێندراوە، بۆ نموونە کەسێک چوار ئەمپێر کارەبای ھەبێت و پارەی کارەبای گشتیش بدات زۆر لەو پارەیە کەمتر دەبێت مانگانە دەیدات و کارەبای ٢٤ کاتژمێریشی دەبێت، بۆیە نرخەکە لە بەرژوەندی خەڵکی کەمدرامەت دەبێت.
ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارە لە ماوەیەکی نزیک بڕیار بدات و نرخی فەرمی دیاری بکرێت و پەسەند بکرێت کە زۆر لەوەی ئێستا ھەیە کەمتر دەبێت."
ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە