ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا : لە هیچ دۆخێکدا نابێ ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی تێرۆریزم دەربهێندرێت
پەیامی کورد ... ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا : لە هیچ دۆخێکدا نابێ ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی تێرۆریزم دەربهێندرێت
" ئەکسییووس " لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی نووسی کە واشینتۆن پێشنیاری دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران ی لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی پەسەند نەکردووە .
ئەندامانی کۆنگرەی ویلایەتەیەکگرتووەکان جەختیان کردەوە سیاسەتگەلی ناکارئامەی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران لە سالانی ڕابردوودا دۆخەکەی بۆ بەرەوپێس بردنی چالاکییەکانی ئەم ووڵاتە بۆ درووستکردنی چەکی ئەتۆمی هانداوە .
لە هەڵویستی پێداگرانە و قسەوباسی تووندی ژمارەیەک لە ئەندامای کۆنگرەی ئەمریکا ، چوارشەممە ٦ی ئەم مانگە لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ووتنی ئەوەی کە تاران زیاتر لە پێشتر بە درووستکردنی چەکی ئەتۆمی نزیک بووەتەوە جەختیان کردەوە کە سوپای پاسداران ڕێکخراوێکی تێرۆریستییە و هەڕەشەیە بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نابێ لە ژێر هیچ دۆخ و کاریگەرییەکدا ناوی ئەم ڕێکخراوە لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان و گەمارۆوە نێودەولەتییەکان دەربهێندرێت .
ئەم ئەندامانەی کۆنگرە بە ئاماژەدان بە هەستیاری دۆخی سیاسی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ووتیان کە " سیاسەتگەلی ناکارئامەیی ئەمریکا کەشی بۆ پێشکەوتنی چالاکییەکانی ئێران بەرەو درووستکردنی چەکی ئەتۆمی کردووەتەوە .
ناڕوونی لە گفتووگۆوەکانی ڤییەننا
ئەم هەڵوێستە پێداگرانەی ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا لە حاڵێکدایە کە ناڕوونی دەربارەی چارەنووسی گفتووگۆوە ئەتۆمییەکانی ڤییەننا لە نێوان ڕۆژئاوا و تاران هێشتا بەردەوامی هەیە .
هەر لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئەکسییووس دوێنێ لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بە ئاماژەدان بەوەی کە گفتووگۆوەکانی ڤییەننا بۆ کاتێکی نادیار ڕاگیراوە ووتی کە " کەسانێکی نێوەندگیر لە ئەورووپا وە بە دوای گەیشتن بە ڕێگەچارەیەک لە نێوان واشینتۆن و تارانن ." و بەرپرسێکی ئەمریکی ش رایگەیاندووە کە " واشینتۆن پێشنیاری دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران ی لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆرسیتییەکان پەسەند نەکردووە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە