ئەندامیکی پلە باڵای داعش لە ئۆسترالیا دەست بەسەر کرا
پەیامی کورد ... ئەندامیکی پلە باڵای داعش لە ئۆسترالیا دەست بەسەر کرا
ئەندامێکی ئۆسترالیایی سەر بە داعش دەست بەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە گاردییەن ، لە حاڵێکدا کە ساڵانێکە لە شکستی داعش لە عێڕاق و سووریا تێپەڕ دەبێت بەرپرسانی ئۆسترالیایی ڕایانگەیاند یەکێک لە ئەندامانی ناسراوی ئەم گرووپە تووندڕەو و تێرۆرسیتییە یان لە کاتی گەیشتنی بۆ ناو خاکی ئەم ووڵاتە دەست بەسەر کردووە . موحەمەد زەهەبی لە ئەندامانی ئۆسترالیایی داعش و بەرپرسیاری هەڵخەڵاتندن و ڕاکێشانی سەرباز بۆ ناو ئەم گرووپە لە سیدنی یە کە لە ساڵێ ٢٠١٣ دا لەگەڵ تێکەڵبوون و یەکگرتنی بە تووندڕەوەکانەوە سەردانی تورکیا و سووریا ی کردووە
ئەم تێرۆرسیتە کە تەمەنی ٣٠ ساڵە دوێنێ شەممە لە تورکیاوە گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی مێلبۆرن و لە کاتی گەیشتنی بە تاوانگەلی تێرۆرسیتی یەوە دەست بەسەر کراوە . ئەم کەسە تاوانبارە بە پاڵپشتی کردنی لە گرووپی تێرۆریستی ، ئەندام گرتن بۆ گرووپگەلی نایاسایی و چالاکی لە گرووپی تێرۆریستی دا تاوانبارە و ڕۆژی ٢١ ی مەی مەحکەمە دەکرێت .
ئەم تێرۆریستە ناسراوە لە لایەن ئەمریکا شەوە داواکراوە .
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە