ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکیتی زانیاری نوێ سەبارەت بە ژەهرخواردکردنی کۆسرەت ڕەسووڵ دەخاتە ڕوو
پەیامی کورد ... ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکیتی زانیاری نوێ سەبارەت بە ژەهرخواردکردنی کۆسرەت ڕەسووڵ دەخاتە ڕوو
ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژوەندییەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ، باس لە ژەهرخواردکردنی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی دەکات و ڕایدەگەینێت ، بۆ سەلماندنی ئەو بابەتە ، پێویستمان بە لێژنەیەکی پزیشکی هەیە لەمبارەیەوە لێکۆڵینەوە بکات .
ئەمڕۆ چوارشەممە حاکم قادر حەمە جان ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژوەندییەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا سەبارەت بە ژەهرخواردکردنی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی ، ڕەت نەکردەوە و تەنیا ڕایگەیاند : پێویست دەکات لە لایەن لێژنەیەکی پزیشکی و نەخۆشخانەیەکی تایبەتییەوە ، ئەم بابەتە پشتڕاست بکرێتەوە کە کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی ژەەهرخوارد کراوە یان یش نا ، تاکوو بڕیاری لە سەر بدرێ و ڕێکاری یاسایی لەمبارەیەوە بۆ ئەنجام بدرێت و بگیرێتە بەر .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە