ئەندامی پێشووی بلەک واتر بەرگری لە کوشتنی خەڵکی عێراق دەکات

پەیامی کورد     ...    ئەندامی پێشووی بلەک واتر بەرگری لە کوشتنی خەڵکی عێراق دەکات

ئەندامی پێشووی کۆمپانیای مقاولاتی سەربازی و نیزامی ئەمریکا بەرگری لە کوشتنی خەڵکی عێراق کرد لە ساڵی ٢٠٠٧ دا 

بە پێی ڕاپۆرتێک ئێڤان لیبێرتی یەکێک لە چوار ئەندامی پێشووی کۆمپانیای ئەمریکی بلەک واتر لە لایەن دۆناڵ ترامپ ەوە بەخشرا سەبارەت بە کوشتنی چەند عێراقییەک لە ساڵی ٢٠٠٧ دا بەرگری کرد و ئەم کارەی بە کارێکی مەشرووع ناو برد . ئەم سەربازەی پێشووی ئەمرریکا ووتی لەو کاتەدا ڕاستترین و باشترین بڕیاری داوە 

لە هێرشی میلیشیا سەربازییەکانی کۆمپانیای مقاولاتی بلەک واتر بۆ سەر کەسانی سڤیل ی عێراقی لە مەیدانێک لە ناوەندی بەغدا لە ساڵی ٢٠٠٧ ١٤ کەس کوژران و ١٧ کەسی دیکەش بریندار بوون . ئەو ٤ کەسەی کە دەستیان لەم کوشتارەدا هەبوو بە بەندیخانە مەحکووم کران بەڵام ترامپ چەند هەفتەیەک کە لە سەرۆکایەتییەکەی ماوە ئەوانی بەخشی


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە