ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای بڕینی بوودجەی هەرێم دەكات
پەیامی کورد ... ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای بڕینی بوودجەی هەرێم دەكات
جاسم مووسەوی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند پێویستە بوودجەی هەرێمی كوردستان ببڕدرێت.
جاسم مووسەوی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان پابەندی ڕادەستكردنی نەوتەكەی نەبووە، بۆیە دەبێت بەشە بوودجەكەی ببڕدرێت و لەوبارەیەوە دەبێت كۆبوونەوەی پێویست بكرێن.
دادگای فێدڕاڵی لە سەر هەرێمی كوردستانی پێویست كردووە، نەوت و گاز ڕادەستی بەغدا بكات، چوونكە كەیسی نەوت و گازی هەرێمی بە نادەستووری زانیوە.
لای خۆیەوە هەرێمی كوردستان ڕەتیكردووەتەوە پابەندی ئەو بڕیارە ببێت و نەوت و گاز ڕادەستی بەغدا ناكات.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە