ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح : ئەمریکا زانیارییەکان جووڵەکردنی داعش ناخاتە بەردەستی هێزەکانی عێراق ەوە
پەیامی کورد ... ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح : ئەمریکا زانیارییەکان جووڵەکردنی داعش ناخاتە بەردەستی هێزەکانی عێراق ەوە .
جەبار ئەلمەعمووری نوێنەری پەرلەمانی عێراق ووتی کە ئەمریکا سەرەڕای توانمەندییەکانی لە دۆزینەوەی جووڵەکانی تێرۆریستانی داعش ، هاوکاری هێزەکانی عێراقی ناکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەو لە ووتووێژگەلێک کە لەگەڵ ماڵپەڕی " المعلومە " هەیبووە ووتی : هەندێک لە میدیاکان ڕایانگەیاندووە کە عێراق زانیاریگەلی پێویستی بۆ هێرش کردن بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە ئەمریکاوە بە دەست دەگات ، لە حالێکدا کە ئەم وواترە هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە و ئەمە لە حاڵیکدایە کە ئەم ووڵاتە سەرەڕای هوبوونی ٥ تاکوو ٧ سەتەلایت توانمەندی دۆزینەوەی چالاکییەکانی تێرۆریستانی داعش ی هەیە .
بە ووتەی ئەو هێزە ئاسمانییەکانی ئەرتەشی عێراق ، لەو زانیارییە کۆکراوانەی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە تایبەتی حەشدی شەعبی بۆ بە ئامانجگرتنی مۆڵگەکانی داعش کەلک وەردەگرێت .
ئەم ئەندامە پلە باڵایەی
هاوپەیمانی فەتح هەروەها ووتی : " نهێنی و شاراوەمانی زانیارییەکان لە هێرش و کەمینەکانی داعش یەکان تاکوو پێش دەستپێکردنی هێرش ، بەیانگەری دەستەبەرکردنی هەواڵگری بوونی ئەم گرووپە لە دەرەوەی ووڵاتە "
ئەو لە کۆتایی دا ئاماژەی کرد کە دەرچوونیی هیزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق دەتوانێ چالاکییەکانی داعش لەم ووڵاتەدا کۆتایی پێ بێنێت و خەڵکی عێراق لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعش هەموو کات پشتیان بە خۆیان بەستووە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە