ئەندامێکی هێزی ڤاگنەری ڕووسیا دوای هەڵاتنی داوای مافی پەنابەری لە دەسەڵاتدارانی ئۆسلۆ دەکات

پەیامی کورد   ...  ئەندامێکی هێزی ڤاگنەری ڕووسیا دوای هەڵاتنی داوای مافی پەنابەری لە دەسەڵاتدارانی ئۆسلۆ دەکات

پیاوێک کە بانگەشەی ئەوە دەکات ئەندامی هێزی ڕووسی ڤاگنەر بووە، دوای هەڵاتنی لە سنوورەکانی نۆرڤێژ داوای مافی پەنابەری لە دەسەڵاتدارانی ئۆسلۆ دەکات.

ئاندرێی مێدڤێدێڤی تەمەن ٢٦ ساڵ لە نزیک دۆڵی "پاسڤیکدالێن"ی نێوان ڕووسیا و نۆرڤێژ لەکاتی بەزاندنی سنووری نایاسایی بۆ ناو خاکی نەرویج دەستگیرکراوە.

پۆلیسی نەرویج کە ناسنامەکەی پشتڕاست نەکردۆتەوە، لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاندووە، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئەو کەسەیان دەستگیریان کردووە، "داوای مافی پەنابەری لە نۆرڤێژ کردووە".

مێدڤێدێڤ بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ "گۆلاگۆ" قسەیکردووە و رێکخراوەکەش لە ماڵپەڕەکەیدا چاوپێکەوتنەکەی بڵاوکردەوە، کە چیرۆکی هەڵهاتنی خۆی گێڕاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە "کاتێک لەناو بەفردا بووە (لەسەر سنوور) گوێم لە سەگەکان بوو و بەدەوری خۆم دا گەڕامەوە و بینیم کەسانێک بە دووری نزیکەی ١٥٠ مەتر لایتیان هەڵکردووە و بەرەو لای من دەهاتن" ئاماژەی بەوەشکرد، دوو فیشەک تەقێندرا و هەردووکی بەلایدا تێپەڕیوون.

پرینیولف ڕیسێنس پارێزەرەکەی ڕۆژی دووشەممە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، دوای بەزاندنی سنوور، مێدڤێدێڤ ڕووی لە خەڵکی ناوچەکە کردووە و داوای لێکردوون پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئێستا لە دەستبەسەریدا نەماوە و لە "شوێنێکی سەلامەتدا"یە لەکاتێکدا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی دەکرێت، ئێستاش گومانی چوونە ژوورەوەی "نایاسایی" بۆ ناو نۆرڤیژ دەکرێت لەلایەنی ئەو هاوڵاتییە رووسەوە.
مێدڤیدێڤ ئامادەیی خۆی بۆ قسەکردن لەسەر ئەزموونەکانی خۆی لە گرووپی ڤاگنەر بۆ ئەو کەسانەی کە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی جەنگ دەکەن ڕاگەیاندووە"، ئاماژەی بەوەشکردووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی گوڵەگۆ، لە سەرەتای مانگی تەمموزی 2022 گرێبەستێکی چوار مانگی لەگەڵ هێزی ڤاگنەر واژوو کردووە، لەو ماوەیەدا شایەتی لەسێدارەدان و هەڕەشە بووە لەو کەسانەی ڕەتیانکردووەتەوە شەڕ بکەن و ویستوویانە هەڵبێن.
ڕێسێنس زیادی کرد: ئەو تێگەیشت کە هیچ ڕێگەیەکی ئاسان نییە بۆ دەربازبوون، بۆیە بڕیاریدا هەڵبێت.
لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ ڕووسیا، مێدڤێدێڤ پەیوەندی لەگەڵ گرووپەکانی مافی مرۆڤ درووستکرد، لەنێویاندا ماڵپەڕی "گۆلاگۆ" کە بەرگری لەو زیندانییانە دەکات لە ڕووسیا ڕاگیراون.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە