ئەندامێکی پلە باڵای " پەکەکە " لە ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن دەزگای هەواڵگری " میت " ی تورکیا وە شەهید کرا
پەیامی کورد ... ئەندامێکی پلە باڵای " پەکەکە " لە ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن دەزگای هەواڵگری " میت " ی تورکیا وە شەهید کرا .
دەزگای هه‌واڵگری تورکیا " میت " ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا له قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، ئه‌نگین كارائاسڵان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه)ی شەهید کردووە.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵۆی فەرمی تورکیا ئاشکرای کرد ، ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢١، "ئەنگین كارائاسڵان كه ناوی نهێنی حه‌یده‌ر ڤارتۆیه و ناوی له لیستی سووری داواكراوانی ئینته‌رپۆل دایه، له‌نێو ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی تیادا بوو له ناوچه‌ی ئه‌لی فه‌رۆ له‌سه‌ر ڕێگای قامیشلۆ-حه‌سه‌كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان" کوژراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنادۆڵۆ، ئەنگین كارائاسڵان له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا چووه‌ته ناو په‌كه‌كه و له نه‌وه‌ده‌كانی هەمان سەدەدا، مه‌شق و راهێنانی له دیمه‌شق پێ كراوه و له سەرەتای ئەم سەدەیەدا له به‌ناو نوێنه‌رایه‌تی ئه‌رمینیای رێكخراوه‌كه چالاكی ئه‌نجام داوه.
دەشڵێت، "كارائاسڵان له ٢٠١٩ ەوە چووه‌ته سوریا و له‌و ماوه‌یه‌ی له‌نێو ڕێكخراوه‌كه‌دا بووه به‌رپرسیارێتی له دێرسم، ئامانۆس و قه‌ندیل پێ سپێردراوه و داڕێژه‌ری چه‌ندین پیلانه."
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە