ئەندامێکی پژاک لە لایەن هێزەکانی هەواڵگری ئێرانەوە دەست بەسەرە و لە ژێر ئەشکەنجەیە

پەیامی کورد     ...   ئەندامێکی پژاک لە لایەن هێزەکانی هەواڵگری ئێرانەوە دەست بەسەرە و لە ژێر ئەشکەنجەیە

بە پێ هەواڵ و زانیارییەکان ئیدریس فەقیهی، یەکێک لە ئەندامانی هێزی پژاک کە پێشتر هەوالی شەهید بوونی بڵاو دەکرێتەوە لە ئێستادا ڕاگەیندراوە کە زیندووە و لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران لە ورمێ لە ژێر ئەشکەنجە دایە.

 پێشتر ڕاگەێندرابوو کە ئەم گەریلایەی پژاک لە شەڕ و تێکهەڵچوونێک لە دەورووبەری شاری بووکان شەهید بووە.

چالاکێکی سیاسی کورد کە لەم نزیکانە لە گرتووخانەدا بووە ڕاگەیاندووە کە ئێدریس فەقیهی لە گرتووخانەی سوپای پاسداران بە ناوی "حەوتی تیر" ە و شەهید نەبووە و لە ئێستادا لە ژێر فشار و ئەشکەنجەی هێزەکانی سوپایە


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە