ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان هەڵبژێردرایەوە

پەیامی کورد     ...   ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان هەڵبژێردرایەوە

ئەمڕۆ لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی دوەمی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان، جەمیل هەورامی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرایەوە بەسەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان هەڵبژێردرایەوە.

 دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بەئامادەبوونی نزیکەی ٨٠٠ ئەندامی کۆنگرە، جەمیل هەورامی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرایەوە بەسەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان هەڵبژێردرایەوە.

جەمیل هەورامی یەکێکە لەپێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە،.

 جەمیل هەورامی جەختیکردەوە، کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان تەنها ئامانجی خزمەتکردنی پێشمەرگەیە و لەماوەی رابردودا ئەوەی پێیانکرابێت بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵەکە و پێشمەرگەی کوردستان درێغییان نەکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەهۆڵی تەلاری هونەر لەشاری سلێمانی، کۆنگرەی دووهەمی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان بەئامادەبوونی بەشێکی زۆر لەسەرکردە و بەرپرسانی باڵای حزبی و حکوومی بەڕێوەچوو.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە