ئەندامێکی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکووک تێرۆر کرا
پەیامی کورد ... ئەندامێکی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکووک تێرۆر کرا
سەرچاوە عێراقی یەکان هەواڵ لە تێرۆر کردنی ئەندامێکی حیزبی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکووک دەدەن .
بە گوێرەی هەوالی ئاژانسی ئاناتۆلی لە زاری سەرچاوەیەک بە پلەی ڕائید لە پۆلیسی کەرکووک پشتراستی کردەوە کە کەسێکی چەکدار بە ماتۆر بەرەو ئۆتۆمبێلی هەڵگری " ڕێبوار ئەمین " لە ناوچەی " پەنجە عەلی "
بە گوێرەی هەوالی ئاژانسی ئاناتۆلی لە زاری سەرچاوەیەک بە پلەی ڕائید لە پۆلیسی کەرکووک پشتراستی کردەوە کە کەسێکی چەکدار بە ماتۆر بەرەو ئۆتۆمبێلی هەڵگری " ڕێبوار ئەمین " لە ناوچەی " پەنجە عەلی " لە پارێزگای کەرکووک دەستڕێژی گووللە کردووە .
بە ووتەی ڕائید عامر نووری، ووتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، "هاووڵاتییەکە ناوی ڕێبوار محەممەدە و کادیری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و لە کۆمیتەی ڕێکخستنی ١٤ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەوامی کردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ڕێبوار ئەمین لەم ڕووداوە تێرۆریستییەدا لە شوێنی سەر و سینگ یەوە تووشی بەرکەوتنی گولە دەبێتە راستەوخۆ گیانی لە دەست دەدات .
ئەم سەرچاوەیە جەختی کردووەتەوە کە هۆکاری ئەم تێرۆرە هێشتا دیار نییە و لێکۆڵینەوەکان لەمبارەیەوە دەستی پێکردووە .
هەندێک لە پیگەگەلی میدیایی هەواڵی عێراقی ش هەوالێکیان بەم ئاراستەیەوە بڵاو کردەوە و ووتیان کە کەسە کوژراوەکە تەمەنی ٣٦ ساڵان بووە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە تاکوو ئێستا میدیا فەرمییەکانی عێراق و حیزبی یەکیتی نیشتیمانی دەربارەی ئەم هەواڵە هیچ کاردانەوەیەکیان نیشان نەداوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە