ئەندام بوونی ڕووسیا لە شەورای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەڵپەسێردرا
پەیامی کورد ... ئەندام بوونی ڕووسیا لە شەورای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەڵپەسێردرا
ڕێکخراوی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەنگی بە هەڵپەساردنی ڕووسیا لە شەورای مافی مرۆڤی ئەم ڕێکخراوە دا.
پاش پڕۆسەی دەنگدان بە بابەتی هەڵپەساردنی ڕووسیا لە شەورای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ٩٣ ووڵات دەنگی ئەرێنیان دا، ٢٤ ووڵات دەنگی نەڕێنی و ٥٨ ووڵاتیش دەنگی بێلایەن.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە حکوومەتی ئێران لەگەڵ سووریا، کوبا و ڕووسیا و چەند ووڵاتێکی دیکە دەنگی نەرێنیان دا.
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە