ئەندۆنیزیا ٦ فڕۆکەی شەڕکەری ڕافائێڵ لە فەڕەنسا دەکڕێت
پەیامی کورد ... ئەندۆنیزیا ٦ فڕۆکەی شەڕکەری ڕافائێڵ لە فەڕەنسا دەکڕێت
ئەندۆنێزیا ڕێکەوتنێکی لەگەڵ فەڕەنسا بۆ کڕینی ٦ فڕۆکەی شەڕکەری جۆری ڕافائێڵ ی لە چوارچێوەی داواکاری کڕینی ٤٢ فڕۆکەی شەڕکەری واژوو کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری فڕانس ٢٤ پرابوو سۆبیانتۆ ، وەزیری بەرگری ئەندۆنێزیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دوای دیدار لەگەڵ فلۆڕانس پاڕلی ، وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەرەنسا لە جاکارتا ، پایتەختی ئەندۆنێزیا بە ئاماژەدان بە واژووی ڕێكەوتن بۆ کڕینی ٦ فڕۆکە ووتی : " ئێمە بۆ کڕینی ٤٢ شەڕکەری ڕافائێڵ بە ڕێکەوتن گەیشتووین ."
گەورەترین ووڵاتی ئاسیای باشووری ڕۆژهەڵات پێشتر فڕۆکەگەلی شەڕکەری فەڕەنسەوی نەکڕیووە بەڵام لە ئێستادا بە دوای گۆڕانکاری و جۆراوجۆر کردنی یەکیتی یەکان و سەرچاوەی دەستەبەرکردنی کەرەستە و کەل و پەلی سەربازی و نیزامی خۆی لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان چین و ئەمریکا لە ناوچەی ئاسیا و ئۆقیانووسییە یە .
فەڕەنسا بە نۆبەی خۆی بە دوای پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەندۆنێزیایە لە دوای گورزێکە کە بە ستراتیژی سەقامگیر هەژموونی خۆی گەیشتە ناوچەکە .
ساڵی ڕابردوو ڕێکەوتنی گەورەی کانبێرا بۆ کڕینی ژێردەریایی گەلی فەڕەنسەوی لە دوای ڕاگەیاندنی دامەرزاوەی یەکیتی ئاکووس لە نێوان ئۆسترالیا ، ئەمریکا و بەریتانیا هەڵوەسایەوە و بوو بە گرفت و ئاڵۆزییەک لە نێوان ووڵاتاندا .
پارلی بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند : " هەڵبژارندی ئەندۆنێزیا بۆ کڕینی فڕۆکەیەک کە بارەها توانمەندیگەلی ئۆپراسیۆنی خۆی نیشان داوە ، حاکمییەتی و تەکنیکی یە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە