ئەندۆنێزیا پایتەختی ووڵاتەکەی دەگۆڕێت
پەیامی کورد ... ئەندۆنێزیا پایتەختی ووڵاتەکەی دەگۆڕێت
پایتەختی نوێی ئەم ووڵاتە نۆسانتارا ناو لێدەنرێت کە بە زمانی جاوەیی بە واتای کۆمەڵەیەک لە جەزیرەکان ە .
مەجلیسی ئەندۆنێزیا یاسای ڕاگواستنی پایتەختی لە جاکارتاوە پەسەند کرد .جاکارتا کێشەگەلێکی زۆری هەیە کە بەرپرسانی ئەندۆنێزیای ناچار بە بڕیاری ڕاگواستنی پایتەخت کردووە . جاکارتا بە زیاتر لە ١٠ میلیۆن کەس هاووڵاتی بە کێشەگەلێکی هاوشێوە دوورینەوەی زیاتر لە ئاستی ئاوگەلی ژێرزەوینی ، ترافیکی قورس و پیسی کەش و هەوا دەست و پەنجە هەڵگوشێت سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئیندۆنیزیا رایگه‌یاند، پایته‌ختی ووڵاته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له جاكتاره‌وه بۆ كالیمانتان له‌سه‌ر دوورگه‌ی بۆرنیو ده‌گوازرێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی دروستبوونی لافاو و گه‌رده‌لوولی ده‌ریاییه‌وه سه‌رۆكی ئه‌و ووڵاته بڕیاری گواستنه‌وه‌ی پایته‌خت ی‌دا.
بۆن ماهارانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئەندۆنێزیا ڕایگەیاند بڕیاریانداوه كه پایته‌ختی ئه‌و ووڵاته له جاكرتاوه بۆ كالیمانتان له‌سه‌ر دورگه‌ی بۆرنیو بگوازنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بڕیاریانداوه كه "نۆسانتارا" وه‌ك ناوێك بۆ ئه‌و پایته‌خته نوێیه دابنێن، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر دوورگه‌ی كالیمانتان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و ووڵاته.
هاوكات سۆهارسۆ مونوارڤا، وه‌زیری پلاندانان و گه‌شه‌پێدانی ئەندۆنیزیا رایگه‌یاند، "سه‌باره‌ت به‌و ناوه نوێیه بۆ پایته‌خته‌كه كه به مانای ئه‌رخه‌بیل دێت له زمانی ئیندۆنیزیدا و یه‌كێكه له وشه زۆر كۆنه به‌ناوبانگه‌كان له ناو ئەندۆنیزیا، پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی فه‌رمی له‌لایه‌ن جۆكۆ ویدۆدۆ، سه‌رۆكی ووڵاته‌كه‌مانه‌وه پلانی ئه‌و پایته‌خته نوێیه‌مان خستوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
له ماوه‌ی رابردووش‌دا سه‌رۆكی ئەندۆنیزیا پلانێكی پێشوه‌خته‌ی خسته به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له پێناو راگواستنی پایته‌ختی ووڵاته‌كه‌ی له جاكتاره‌وه بۆ دوورگه‌كانی بۆرنیۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی لافاو و گه‌رده‌لوولی ده‌ریایی زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به‌و پایته‌خته گیاندوه و له ئێستاشدا كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه ده‌كرێت.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە