ئەندۆنێزیا پەیوەندی لە دەرەوەی هاوسەرگیری قەدەغە کرد
پەیامی کورد ... ئەندۆنێزیا پەیوەندی لە دەرەوەی هاوسەرگیری قەدەغە کرد
پەرلەمانی ئەندۆنێزیا یاسای تاوانی پەسەند کرد کە پەیوەندی جینسی دەرەوەی هاوسەرگیری قەدەغە دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک پەرلەمانی ئەندۆنێزیا یاسای تاوانی پەسەند کرد کە تێیدا پەوەندی جینسی دەرەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ سزای تا یەک ساڵ بەند کردن قەدەغە دەکرێت . ئەم یاسایە بەشێک لە کۆمەڵە گۆڕانکاریگەلی یاسایی یە کە ڕەخنەگرانێکیشی هەیە . ئەوان دەڵێن دەوڵەت و پەرلەمانی ئەندۆنێزیا بە دوای سست و لاواز کردنی سێهەمین دیمۆکراسی جیهانن . یاسای نوێ کە بە شێوەی یەکسان بریتی لە ئەندۆنێزیاییەکان و بیانییەکان دەبێت ، ژیانی هاوبەشی نێوان هاوسەرگەلی تەنیاش قەدەغە دەکات . ئەم یاسایە لەگەڵ پاڵپشتی هەموو حێزبە سیاسییەکان پەسەند کراوە . پێشتر کردەوەی زینا لە ئەندۆنێزیا قەدەغە بووە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە