ئەندی ئۆگلێس ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا : "نیگەرانین لە نەناردنی بوودجەی هەرێمی کوردستان

پەیامی کورد   ...  ئەندی ئۆگلێس ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا : "نیگەرانین لە نەناردنی بوودجەی هەرێمی کوردستان"

ئەندی ئۆگلێس ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکی بۆ ڕۆژنامەوانی کوردستانی ڕاگەیاند، نیگەرانن لە کۆنترۆڵکردنی ئێران بەسەر عێراق و نەناردنی بوودجەی هەرێمی کوردستان.

ئۆگلێس باسی لەوەش کرد، کە پێویستە وەک پێشتر پەیوەندییەکان لەگەڵ کورد بەردەوام بن و پشتیوانی لە کورد بکەن. ئۆگلێس بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا:

دەشڵێت: "زۆر گرینگە بەردەوام بین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کورد و وەک جاران پشتیوانیان لێ بکەین". من نیگەرانم لە هەژموونی ئێران و سنووردارکردنی ئێستا و پڕۆسەی بوودجە.

وەک کۆنگرێسی ئەمریکا لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکەم لەسەر ئەوەی کە دەتوانین چی بکەین بۆ بەردەوامبوون لە گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان. ئەمریکا پشتگیری لە دیموکراسی و ئازادی دەکات لە هەموو جیهاندا. ئێمە کار لەسەر ئەوە دەکەین کە چۆن بتوانین پەیوەندییەکانمان باشتر بکەین، چۆن بتوانین دۆخی پێکهاتەکانی کوردستان باشتر بکەین.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە