ئەنسارۆڵلای بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید و فڕۆکەخانەی ئەبها ی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردە ئامانج
پەیامی کورد ... ئەنسارۆڵلای بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید و فڕۆکەخانەی ئەبها ی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردە ئامانج .
بزووتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی هەواڵ لە بە ئامانج گرتنی بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید و فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی ئەبها بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاڕتی عەرەبی یەحیا سەرع ، ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی بووزتنەوەی ئەنسارۆڵلوی یەمەن لە پەیمێکی تویتەریدا ڕایگەیاند : سەر لە نوێ هێزی ئاسمانی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان توانی مۆڵگەگەلی گرینگ لە بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبها سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە جۆری صماد و قاصف ۲k کرایە ئامانج و لێدانی ئامانجەکان زۆر بە ڕێک و پێکی ئەنجام دراوە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە