ئەنسارۆڵلای یەمەن دوو فڕۆکەخانەی " جدە و أبها " لە عەرەبستانی سەعوودی دەکەنە ئامانج
پەیامی کورد ... ئەنسارۆڵلای یەمەن دوو فڕۆکەخانەی " جدە و أبها " لە عەرەبستانی سەعوودی دەکەنە ئامانج .
بزووتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی فێبریوەری ٢٠٢١ هەواڵی بە ئامانج گرتنی دوو فڕۆکەخانەی " جدە و أبها " لە عەرەبستانی سەعوودی ڕادەگەینێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک بزووتنەوەی ئەنسارۆڵلا ڕایگەیاند کە هێرشی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانیان بۆ سەر دوو فڕۆکەخانەی " جدە و أبها " لە عەرەبستانی سەعوودی هەبووە کە ئەم هێرشانە بوەتە هۆی لەکار وەستانی دوو کاتژمێری چالاکییەکانی ئەم دوو فڕۆکەخانەیە .
یەحیا سەریع ، ووتەبێژی سەربازی بزووتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن ڕایگەیاند کە بە یارمەتی و هاوکاری خودا ، هێزی ئاسمانی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان هێرشی ئاسمانی یان بۆ سەر دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی " جدە و أبها " لە عەرەبستانی سەعوودی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجام داوە و لێدانێکی مەزبووت یان ئەنجام داوە و هەر بەم هۆیەوە دوو فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر لە سەر یەک چالاکییەکانی ڕاوەستێندراوە .
هەروەها ووتی : ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی ووڵامی مەشرووع بە زیادکردن و بەرفراوانکردنی داگیرکارییە سەربازی و گەمارۆدانی بەردەوامی خەڵکی یەمەن ئەنجام دراوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە