ئەنسارۆڵلا : ئامادەی ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنەکان لە عەرەبستان و مێئارب ین بەڵام بەم مەرجە !!!
پەیامی کورد ... ئەنسارۆڵلا : ئامادەی ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنەکان لە عەرەبستان و مێئارب ین بەڵام بەم مەرجە !!! .
ئەنسارۆڵلا : ئامادەی ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنەکان لە عەرەبستان و مێئاربین بەڵام بەم مەرجی ڕاوەستاندنی شەڕ و چارەسەرکردنی ئابلۆقەکان .
یەکێک لە ئەندامانی شەورای سیاسی بزووتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن هەواڵ لە ئامادەیی خۆی بۆ ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنەکان لە عەرەبستان و مێئارب ڕاگەیاند بەڵام بەو مەرجەی شەڕ ڕابگیرێت و گەمارۆ و ئابلۆقەکان هەڵبگیرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک موحەمەد ئەلبەخیتی ئەندامی شەورای سیاسی بزووتنەوەی حووثییەکانی ئەنسارۆڵلای یەمەن دوێنێ یەکشەممە لە پەیامێک دا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر لە سەر ئامادەیی بزووتنەوەکە بۆ راگرتنی ئۆپراسیۆنە سەربازی و نیزامییەکانی خۆی لە ناو خاکی عەرەبستانی سەعوودی و هەروەها لە پاریزگای مێئارب لە ناوەندی یەمەن لە بەرامبەر ڕاگرتنی داگیرکارییە سەربازییەکان بۆ سەر خاکی ئەم ووڵاتە لە لایەن هاوپەیمانی داگیرکاری عەرەبی و هەڵگرتنی گەمارۆ و ئابلۆقەکانی جەختی کردەوە .
ئەلبەخیتی لە پەیامە تویتەرییەکەی خۆیدا لەمبارەیەوە نووسی : ئێمە بۆ ڕاوەستانی هەموو ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی خۆمان لەوانەش ڕاوەستانندی هێرشەکانی ئەرتەشی یەمەن بۆ ناو خاکی سەعوودی و ڕاوەستاندنی پێشڕەوییەکانی ئەوان بەرەو مێئارب لە بەرامبەر ئەوەی کە ووڵاتانی داگیرکار بە ڕابەرایەتی ئەمریکا ڕاوەستانی داگیرکارییەکانی خۆیان بۆ سەر یەمەن و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆوەکان ی ئەوان ئامادەین و تۆپ ەکە لە خاکی هاوپەیمانی دایە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە