ئەنسارۆڵڵای یەمەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیماراتی تێکشکاند
پەیامی کورد ... ئەنسارۆڵڵای یەمەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیماراتی تێکشکاند .
سەرتیپ یەحیا ڕەسووڵ ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ هەینی هەواڵ لە تێکشکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیماراتی لە سنووری ئاسمانی پارێزگای الجوف دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ئاڕتی ڕەسووڵ لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی : سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی ئێمە توانییان فڕۆکەی شناسایی ئێم کیوو ٩ ی ئیمارات کە درووستکراوی ئەمریکایە ، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە کاتی ئەنجامدانی بەرپرسیاری شەڕئەنگێزانە لە سنووری ئاسمانی پارێزگای الجوف تێکبشکێنێت . ئۆپراسیۆنی بە ئامانج گرتنی ئەم فڕۆکە بطفڕۆکەوانە بە مووشەکێکی زەوین بە ئاسمان درووستکراوی ناوخۆیی ئەنجام درا .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە