ئەنسارۆڵڵای یەمەن هێرش دەکاتە سەر چەندین شوێنی هەستیار و گرینگ لە پایتەختی عەرەبستان
پەیامی کورد ... ئەنسارۆڵڵای یەمەن هێرش دەکاتە سەر چەندین شوێنی هەستیار و گرینگ لە پایتەختی عەرەبستان .
ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی بزووتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن هەواڵ لە هێرشی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئەم هێزانە دەدات بۆ سەر ئامانجگەلی هەستیار و گرینگ لە ڕیاز پایتەختی عەرەبستان دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی بزووتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن ڕایگەیاند : یەکەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەم هێزانە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێکی هێرشبەرانەیان بۆ سەر پایتەختی عەرەبستانی سەعوودی ئەنجام داوە .
سەریع ووتی : ئەم ئۆپراسیۆنە لە ڕێگای چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجام دراوە و مۆڵگە و شوێنگەلی هەستیار و گرینگی لە پایتەختی عەرەبستانی سەعوودی کردووەتە ئامانج . هێرشەکە زۆر بە ڕێک و پێکی ئەنجام دراوە .
ووتوبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند : ئەم هێرشە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان لە ڕاستای مافی سرووشتی و مەشرووع ی ئێمە و لە کاردانەوەیەک بە هێرشەکانی دوژمن و بەردەوامیدان بە گەمارۆوەکانی نەتەوەکەی ئێمەیە .
ئەو هەروەها ڕایگەیاند : ئێمە تا ئەو کاتەی کە هێرشەکانی دوژمن و گەمارۆوەکان بەردەوامی هەبێت ئۆپراسیۆنەکانی خۆمان درێژە پێدەدەین
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە