ئەنسارۆڵڵا ی یەمەن هێرشی مووشەکی بۆ سەر ڕیاز ڕەت دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ئەنسارۆڵڵا ی یەمەن هێرشی مووشەکی بۆ سەر ڕیاز ڕەت دەکاتەوە
ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم ووڵاتە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هیچ جۆرە هێرشێکی مووشەکی یان لە دژی هیچ یەکە لە ووڵاتانێک کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی عەرەبی هێرشیان کردووەتە سەر یەمەن ئەنجام نەداوە
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرتیپ یەحیا سەریع جەختی کردەوە : هێزەکانی یەمەنی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هیچ جۆرە ئۆپراسیۆنێکی هێرشبەرانەی لە دژی ووڵاتانی داگیرکار ئەنجام نەداوە .
ئەو لە هەمان حاڵدا جەختی کردەوە کە ووڵامدانەوە بە ووڵاتانی داگیراکار تا کاتی بەردەوامبوونی داگیرکاری و گەمارۆووەکان ، مافی سرووشتی و مەشرووعی هێزەکانی یەمەنییە و هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەر جۆرە ئۆپراسیۆنێک کە ئەنجامی بدەن ، بە شانازی و گەورەییەوە ڕایدەگەێنن .
چەند کاتژمێر پێش ئێستا هاوپەیمانی عەرەبی بە ڕابەرایەتی عەرەبستانی سەعوودی لە دژی یەمەن ڕایگەیاندبوو کە حووثییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ڕیاز پایتەختی عەرەبستانی سەعوودی بەڵام سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەم هاوپەیامنییە مووشەکەکانی حووثییەکانیان تێکشکاندووە
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە