ئەنستاگرام # هاشتەگەکانی ڕابەر و ڕیبەری ئێران ی داخست
پەیامی کورد ... ئەنستاگرام # هاشتەگەکانی ڕابەر و ڕیبەری ئێران ی داخست .
لە دوای ڕاپۆرتی بەرکابەرانی ئەنستاگرام و هەندێک لە چالاکانی میدیایی ، ئەنستاگرام هەندێک لە هاشتەگ گەلی پەیوەندیدار بە لاپەڕەی ڕابەری ئێران عەلی خامنەیی وەکوو هاشتەگ گەلی " ڕابەر و ڕێبەری " بە شێوەی نهێنی و شاراوە داخستووە .
هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاشتەگێک لە ژێر ناونیشانی #BanKhamenei لە لاپەڕەی تویتەر خەریکی چالاکییە .
کاربەرانی تویتەر بە کەڵک وەرگرتن لەم هاشتاگە داوایان لە بەرپرسانی تویتەر کردووە تاکوو ئەکاونتەکانی عەلی خامنەیی لەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە لاببەن .
عەلی خامنەیی کە بە یەکێک لە گەورەترین پێشێلکارانی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین ناو دەبردرێت دەوترێ مافی ئەوەی نییە کە لەو کەش و هەوایەک کە بۆ میلیۆنان ئێرانی فیلتەر و سانسۆر کراوە و بێبەش کراوە کەڵک وەربگرێت .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە