ئەنەکەسە لە قامیشلۆ تاوتوێی پلانە سیاسییە نوێیەکانی کرد

پەیامی کورد  ...  ئەنەکەسە لە قامیشلۆ تاوتوێی پلانە سیاسییە نوێیەکانی کرد

ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا دوای دەستنیشان کردنی سەرۆکایەتی نوێی ، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە قامیشلۆ بەڕێوە برد.

باس لەوە کرا کە لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی هەرێم تاوتوێی پلانی نوێی سیاسی کردووە.

ئەندامی دەستەی گشتی ئەنەکەسە ، عەدنان بۆزان، سه باره ت به کۆبوونەوەکه به میدیاکانی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەنەکەسە پێویسته متمانەی خەڵک بۆ خۆی بگێڕێته وه و هه ڕ له بەر ئەوه تاوتوێی دانانی پلانێکی نوێ بۆ نزیککردنی ئەنەکەسە له گەلی کوردستان دەکەن .

شایانی باسە، دەستەی بەڕێوبەری ENKS ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە کۆبووەوە و ئەرکی نوێی بەسەر ئەندامانی نوێدا دابەشکرد و سەرۆکێکی نوێی دەست نیشانکرد.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە