ئەهریمەنێک بە ناوی مێروولە
پەیامی کورد ... ئەهریمەنێک بە ناوی مێروولە
ئەنجامی توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە زیاتر لە ٤٧ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر مێروولە گۆشتخۆرە زەبەلاحەکان لە بنی دارستانەکانی پێش مێژووی ئەمریکای باکووردا بەدوای نێچیردا دەگەڕان.
هەندێک لەم کۆلۆنییە کۆنانە لەلایەن شاژنەکانی قەبارەی کۆترەوە فەرمانڕەوایی دەکران. ئەم مێروولە تەنانەت گەورەترین مێروولە نین کە تا ئێستا بەسەر زەویدا بڕۆن.
گەورەترین مێروولەی شاژن کە تا ئێستا ژیاوە، لەم دوایی یانەدا بە شێوەی بەردبوو لە ئاڵمانیا دۆزرایەوە. ئەم مێروولە درێژییەکەی زیاتر لە ٥ سم بوو و باڵەکانی ١٦ سم درێژ بوو.
پێدەچێت لەشکەری کرێکاری ئەم شاژنە بتوانێت هەر بوونەوەرێکی زیندوو ڕاو بکات، لەوانە کۆتر و شیردەر و باڵندە.
ئەم مێرووە کۆنانەش وەک مێروولەی مۆدێرن، پێدەچێت گەرمی ناوەوە بوون، واتە بەبێ بڕێکی بەرچاو گەرمی لە ژینگەکەیاندا کێشەیان هەبووە بۆ ئەوەی بژین.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە