ئەورووپا بۆ ئەمریکا : ئێران بە ئەنقەست دانووستانە ئەتۆمییەکان درێژ دەکاتەوە بۆ ئەوەی سزاکان نەگەڕێنەوە
پەیامی کورد ... ئەورووپا بۆ ئەمریکا : ئێران بە ئەنقەست دانووستانە ئەتۆمییەکان درێژ دەکاتەوە بۆ ئەوەی سزاکان نەگەڕێنەوە
ڕۆژنامەی "ئۆرشەلیم پۆست" بە پشت بەستن بە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان بڵاوی کردەوە، بەرپرسانی باڵای بەریتانیا، فەڕەنسا و ئاڵمانیا هۆشدارییان بە واشینتۆن داوە کە کۆماری ئیسلامی بە دواخستنی دانووستانە ئەتۆمییەکان بە مەبەست پێش بە گەڕانەوەی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایش دەدا.
ئەورووپییەکان داوای دیاریکردنی خشتەی کاتی دیاریکراویان بۆ دانووستانەکان کردووە، بەپێچەوانەوە تاران بە كات كوشتن، بۆشایی نێوان ئەمریکا و ئەورووپا قووڵتر دەکاتەوە و ڕێگری لە چالاککردنی "میکانیزمی ماشە" دەکات.
ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە