ئەورووپا و ئیسرائیل ڕۆژێک پێش وتوووێژ لەگەڵ ئێران کۆدەبنەوە

پەیامی کورد   ...   ئەورووپا و ئیسرائیل ڕۆژێک پێش وتووێژ لەگەڵ ئێران کۆدەبنەوە

ڕۆژنامەی (جەرشەلیم پۆست) لە ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ڕۆن دێرمەر وەزیری کاروباری ستراتیژی لە کابینەی ناتانیاهوو ڕۆژێک پێش وتووێژەکانی لایەنی ئەورووپی لەگەڵ شاندی ئێرانی لە ئەستەنبوڵ لە تورکیا ڕۆژی هەینی لەگەڵ ترۆئیکای ئەورووپی قسەی کردووە.
دیپلۆماتکارانی ئەورووپایی پێش کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی لەگەڵ دیپلۆماتکارانی ئێرانی سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی، ڕاوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری کاروباری ستراتژیکی ئیسرائیل دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی عەسری ئێران، ڕۆژنامەی "جارۆزالم پۆست"ی ئیسرائیلی ئەم هەواڵەی بڵاوکردووەتەوە، و نووسیویەتی "رۆن دێرمەر وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ بەرپرسانی ئەورووپی سەبارەت بەم دانووستانانە قسە دەکات، ئەوەش ڕۆژێک پێش گفتوگۆکانی ڕۆژی هەینی لە ئەستەنبووڵی تورکیا، لەنێوان ئێران و ترۆئیکای ئەورووپی".

لە خولەکانی پێشووی دانووستانە ئەتۆمییە ناڕاستەوخۆوەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کە بە سەرکردایەتی ستیڤن ڤیتکاف نوێنەری ترامپ و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە نێوەندگیری عوممان لە ٥ خول دا بەڕێوەچوو، ڤیتاکاف پێش ئەوەی هەر بەڵێنێکی دانووستان بدات لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل کۆدەبووەوە و دواتر دەهاتە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران.

هەندێک لە چاودێران کاریگەری ڕاستەوخۆی ئیسرائیل لەسەر دانووستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئیدارەی ترامپ بە زۆر جیددی و کاریگەر دەزانن، تا ئەو ڕادەیەی کە بەرپرسانی تەلئەڤیڤ لە کۆتایی دا سەرکەوتوو بوون لە ووتنی داواکارییەکەی خۆیان، کە هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامەی پیتاندنی ئەتۆمی ئێرانە، بۆ تیمی دانووستانکاری ئەمریکی.

ئێستا لە سەروبەندی کۆبوونەوەی شاندی ئێران و ترۆئیکای ئەورووپی، سەرچاوە عیبرییەکان باس لە وتووێژێکی ڕۆژی پێنجشەممەی نێوان ڕۆن دێرمێر، وەزیری کاروباری ستراتژیک لە کابینەی ناتانیاهوو و ترۆئیکای ئەورووپی دەکەن، کە ڕۆژێک پێش وتووێژەکانیان لەگەڵ ئێران لە ئەستەنبووڵ.


ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە