ئەورووپا و ئەمریکا سەبارەت بە سست کردن یا خود دەوردانەوەی گەمارۆوەکانی ڕووسیا هۆشداری دەداتە چین
پەیامی کورد ... ئەورووپا و ئەمریکا سەبارەت بە سست کردن یا خود دەوردانەوەی گەمارۆوەکانی ڕووسیا هۆشداری دەداتە چین
لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا ئەمریکا و یەکیتی ئەورووپا لە سەر بەردەوامیدان بە فشارەکانی لە سەر پێکەن بە مەبەستی دەستڕاگرتنی چین لە سست کردن یا خود دەوردانەوەی گەمارۆگەلی سەپێندراو لە سەر ڕووسیا جەخت کراوەتەوە .
ستێفانۆ سانینۆ ، سکرتێری گشتی دەزگای هەنگاونانی بیانی ئەورووپا و ڤەندی شێرمەن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین بەرپرسیاری پاشهاتگەلی " نێگەتیڤ " لە سەر جیهان یان ناو برد .
لەم بەیاننامە هاوبەشەدا یەکیتی ئەورووپا و ویلایەتەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە هەر دوو لایەن جگە لە داوەت کردن بە هاوکاری نەکردنی چین لە " دەوردانەوەی گەمارۆگەلی " سەپێندارو لە سەر ڕووسیا ، جەختیان کردەوە کە پاڵپشتی پێکەن لە مۆسکۆ دەتوانێ " پاشهاتگەلێکی " لە سەر پەیوەندی لەگەڵ چین بە دوادا هەبێت .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە گفتووگۆی خۆیدا لەگەڵ کەناڵێکی ڕادیۆیی خۆجەیی لە سەر گرینگی پاراستنی پەیوەندی لەگەل ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا جەختی کردەوە بە تایبەتی بە قسەی ئەو ئەگەر گفتووگۆوەکان لەگەڵ ئەو یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕزگار کردنی گیانی هاووڵاتیان .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە