ئەو ئەفسەرانەی کە دەربارەی شەڕی ناوخۆیی لە فەڕەنسا هۆشداری یان دا سزا دەدرێن
پەیامی کورد ... ئەو ئەفسەرانەی کە دەربارەی شەڕی ناوخۆیی لە فەڕەنسا هۆشداری یان دا سزا دەدرێن .
سەرۆکی کۆمیتەی هیزە چەکدارەکانی فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند : ١٨ ئەفسەری ئەرکدار کە نامەیەکی سەرکراوەیان واژوو کردووە و دەربارەی مەترسی شەڕی ناوخۆیی لە فەرەنسا هۆشداری یان دابوو لە شەورای سەربازی و نیزامی دا سزا دەدرێن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ پێش ئەوەی کە هەندێک لە ژەنەڕاڵەکانی پێشوو و فەرمانبەرانی ئەرتەشی فەڕەنسا لە نامەیەکی سەرکراوەدا بۆ ماکرۆن هۆشداری یان دابوو تاکوو لە بەرامبەر مەترسییە ڕۆژ لە دوای ڕۆژەکان و زیادبوونی تووڕەیی لە دوای کێشە و گرفتگەلی کۆمەڵایەتی و تووندڕەوانەی ئائینی هەوڵ بدات ئەگەر نا لە داهاتوودا لەگەڵ دۆخگەلێک وەکوو " شەڕی ناوخۆیی بەرەوڕوو دەبێتەوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، فەڕەنسا لەو باوەڕەدایە ئەم نامە سەرکراوەیە لە لایەن بزووتنەوەکەی ڕاستگەرا تووندڕەو و بزووتنەوەگەلی دژ بە پەنابەری بۆ فەڕەنسا بووە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە